سەردەشت بەکاتی خەردەل+وێـــنە
16:20 - 7 پووشپەڕ 2716
ئاژانسی کوردپا: ئەمڕۆ دووشەممە، ٧ی پووشپەڕ بەرانبەرە لەگەڵ ٢٩هەمین ساڵڕۆژی شیمیایی بارانی شاری سەردەشت لە کوردستانی ئێران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٦، شاری سەردەشت لە چوار شوێنەوە کەوتە بەر پەلاماری فڕۆکەکانی حکوومەتی بەعس و لە ئاکامدا ١١٠ هاووڵاتیی کورد گیانیان لێئەستێندرا.
لە ڕۆژان و حەوتووەکانی پاش ئەو کارەساتەدا، زیاتر لە ٥٠٠ کەسی دیکە بەهۆی هەڵمژینی گازی ژەهراوی گیانیان لەدەست دا و بەپێی ئامارە نیمچەفەرمییەکانیش، تاکوو ئێستا ناوی ٨ هەزار هاووڵاتی ئەم شارە لەنێو پێرستی بریندارانی چەکی شیمیاییدا تۆمار کراون.
سەردەشت یەکەمین شارە کە لە دوای شەڕی دووهەمی جیهانی و پەسندکرانی کۆنوانسیۆنی پێش‌گرتن بە چەکی شیمیایی، دەکەوێتە بەر پەلاماری شیمیایی و ئەو ڕووداوەش چەندین قات لە کارەساتی هەڵەبجە خراپترە.
هاوکات لەگەڵ هاتنی مانگی پووشپەڕ، کەمپەینی \"سەردەشت بەکاتی پووشپەڕ\" چالاکیی دووبارەی خۆی دەستپێکردەوە کە لەوێدا، هاووڵاتییانی کورد و بەرگریکارانی ئاشتی و ئازادی لە سەراسەری کوردستان و جیهان بە ناردنی وێنە هاودەردییان دەگەڵ قوربانیانی سەردەشت دەردەبڕن و بەشداری لەو کەمپەینە دەکەن.
پێشتر ده‌بیری حووقیی ئه‌نجومه‌نی شیمیایی سه‌رده‌شت بە ئاژانسی کوردپای وتوبوو؛ له کۆی ئه‌و ٨ هه‌زار برینداره ته‌نیا ١٣٤٠ که‌س له لایه‌ن \"بنیاد شهید\"ه‌وه ته‌ئید کراون که برینداری شیمیایین و ته‌نیا ئه‌و ١٣٤٠ که‌سه ماف و مووچه‌ی مانگانه وه‌رده‌گرن و که‌م ئه‌ندامی سه‌رووی ٢٥%ن، تەنیا بۆیان هه‌یه له پێداویستی و ئیمکاناتی یاسایی که‌ڵک وه‌رگرن و ئه‌وانی دیکه خاوه‌نی هیچ چه‌شنه ماف و یاسایه‌ک نین و ته‌نیا وه‌ک \"که‌م ئه‌ندام\"ی ژێر ٢٥% ناسێنراون و هه‌تا ئێستا ئه‌و ٨٠%ی که نه‌ناسێنراون، واته ئه‌و ٦ هه‌زار و ٦٠٠ که‌سه‌ی که خاوه‌نی دۆسیه نین، هه‌موویان خوازیاری ویست و مافی خۆیانن و چاوه‌ڕوانن کۆمیسیۆنی دیارکردنی \"درصد\"یان بۆ پێک بهێنرێکه ئه‌وانیش بگرێته‌وه.
بەوتەی عوسمان موزه‌یه‌ن، \"ئه‌و خه‌ڵکه کێشه‌ی زۆریان هه‌یه، چوونکه ئه‌و گازه‌ی که به‌دژی خه‌ڵکی سه‌رده‌شت به‌کار هێنراوه، گازی خه‌رده‌له و له درێژخایه‌ندا واته دوای ده هه‌تا پازده ساڵ کاریگه‌رییه‌کانی ده‌رده‌که‌ون و ئێستا ورده ورده کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌و گازه له‌سه‌ر گیان، جه‌سته و ڕۆح و ده‌روونی خه‌ڵک ده‌رکه‌وتووه.
نەبوونی پێداویستیی دەرمانی، نەبوونی پزیشکی پسپۆڕ، گوێنەدان بە ئامێر و کەرەستەی تەنیا کلینیلی دەرمانی بریندارانی سەردەشت و هەروەها بێ‌کاری لەم شارە، دەرد و خەمی قوربانییانی شیمیایی سەردەشتی زۆر زیاتر کردووە.
وێنە: سەعدوون مازووجی
لینک مرتبط:
راپۆرتێک له‌مه‌ڕ گیروگرفتی به‌رکه‌وتوانی چه‌کی شیمیایی سه‌رده‌شت له‌زاری شایه‌تحاڵانه‌وه