سەردێری میدیا جیهانییەکان بە قارەمانییەتی پێشمەرگە نەخشێندرا
21:12 - 27 رەزبەر 2716
ئاژانسی کوردپا: لە دوای دەستپێکردنەوەی عەمەلیاتی ئازادیی موسڵ قارەمانییەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە میدیا جیهانییەکان دەنگی دایەوە.
ئۆپراسیۆنی ئازادیی موسڵ بە بەشداریی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئەرتەشی عێراق و هێزەکانی هاوپەیمان دەستی پێکردووە و لە یەکەم ڕۆژی ئەو ئۆپراسیۆنەدا هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان توانیان ٩ گوند لە دەستی چەکدارانی گرووپی تێرۆریستیی داعش ڕزگار بکەن.
ڕۆڵ و ئازایەتیی هێزی پێشمەرگە لەو شەڕەدا لە میدیا بەناوبانگەیانی جیهان وەک (Associated Press, Jerusalemonline, Euronews،Foreignpolicy ، الحیاة) و چەندین میدیای دیکەی بەناوبانگی جیهانی، ناوچەیی و هەرێمی دەنگدانەوەی هەبووە.
ڕۆژی دووشەممە کاتژمێر ٦:٠٠ی بەیانی ڕێکەوتی٢٦ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی، بەرانبەر بە ١٧ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ی زایینی، دوای ئەوەیکە کاتژمێر سفر ٠٠:٠٠ بۆ ڕزگارکردنی مووسڵ کۆتایی پێهات و ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردنی ئەو شارە لەدەست داعش دەستی پێکرد.
لەو ئۆپراسیۆنەدا زیاتر لە ٤ هەزار پێشمەرگە لە ٣ مێحوەرەوە بەشدارن.
گرینگیی شەڕی موسڵ لەوە دایە ئەگەر موسڵ ئازاد بکرێت، دەتوانێت سەرئەنجام سەدان هەزار پەناخواز وەربگرێت و لە لایەکی دیکەوە ئەو شارە شوێنێکە کە سەدان ژنە ئێزدی و منداڵانیان بە دیل گیراون و تێیدا ڕاگیراون.
داگڵاس شۆرزمەن (DOUGLAS SCHORZMAN) لە بابەتێکدا لە ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزدا باسی لە گرینگی ستراتژیک و تایبەتمەندییەکانی شاری موسڵ کردووە.
شۆرزمەن باسی لەوە کردووە کە ئەو شارە دانیشتوان،نەخشی بۆ کۆمەک کردن، دانیشتوان ناسی و سەرچاوەکان گرینگی هەیە.
هەر لەو پێوەندییەدا، ئهنتۆنى بلینكن، جێگرى وهزیری دهرهوهى ئامریكا، پێشوازێی له دهستپێكردنى شهڕى مووسڵ بۆ ڕزگار كردنى پارێزگاى مووسڵ له دەست داعش کرد.
بە گوتەی ڕاوێژکاران و فەرماندە نیزامییەکانی ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ دژاورە و ماوەیەکی زور دەخاێنێت.
میدیا نێوخۆیی و هەرێمی و جیهانییەکان شانبەشانی هێرشی هێزەکانی پێشمەرگە، ڕووماڵی ئەو ئۆپراسیۆنه دەکەن.