"سەردار ڕامین" بە دانانی بارمتەی قورس لە ئیتلاعاتی سپای ورمێ ئازاد کرا

17:21 - 18 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەردار ڕامین" کوڕی "خالید" و خەڵکی گوندی "قاڕنێـ"ـی شاری نەغەدە، بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی دادگاییەکەی ئازاد کراوە.

"سەردار ڕامین" لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" و "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی" بێبەری کرابوو.

ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خەرمانانی ئەمساڵ، "سەردار ڕامین" بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی‌ وەپاڵدراو دژی ناوبراو، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.