سەرجەم کرێکارانی نووسینگەی "ایران خودرو" لە دێولان لەسەر کار دەرکران

14:55 - 15 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: نووسینگەی \"ایران خودرو\" لە شاری دێولان (سنە) بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی نوێنەرایەتیی خۆی لەو شارە، سەرجەم کرێکارەکانی خۆی لەسەر کار دەرکرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، نووسینگەی ئێران خۆدرەو لە شاری دێولان، سەرجەم کرێکارەکانی خۆی کە ١٠ کرێکاری پیاو و ٢ کرێکاری ژن بوون و هەر کامەیان زیاتر لە ٢ ساڵ پێشینەی کاریان هەبوو، لەسەر کار دەکرد.

یەکیەتیی ئازدی کرێکارانی ئێران لە زاری یەکێک لەو کرێکارانەوە بڵاوی کردۆتەوە، کارفەرما پێی راگەیاندوون کە لەمەو بەدوا دەتوانن بەشێوەی گرێبەست درێژە بەکار کردن بدەن.

کرێکارانی ئەو نووسینگەیە پێشنیاری کارفەرمایان رەت کردۆتەوە و رایانگەیاندووە کە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٥ی بانەمەڕ لە ئیدارەی کاری ئەو شارە، سکاڵا لەسەر کارفەرما تۆمار دەکەن.