سەرجەم كرێكارانی شیركەتی "زوب ئاهەن"ی رۆژئاوای ئێران لەسەر كار دەركران
13:53 - 17 خاکەلێوه 2712
كوردپا: سەرجەم كرێكارانی كارگەی بەرهەم هێنانی شمشی چودەنی شیركەتی \"زوب ئاهەن\"ی ئێران لە دەسپێكی ساڵی تازەدا لەسەر كار دەركران.
نوێنەری كرێكارانی ئەو شیركەتە بە هەواڵدەریی ئیلنای راگەیاندووە، 200 كەس لە كرێكارای \"زوب ئاهەن\"ی رۆژئاوای ئێران بەبێ پاساوێكی عامە پەسەند لەسەر كار دەركراون.
نوێنەری كرێكارانی دەركراو وتیشی: ئەو كرێكارانە لە رۆژی سێ شەممەوە لەبەر دەرگای پارێزگاریی هەمەدان مانیان گرتووە و داوای پێدا چوونەوە بەو بارودۆخەی ژیانیان دەكەن.
كرێكاران رایانگەیاندووە، ئەگەر لێپرسراوانی شاری هەمەدان وڵاممان نەدەنەوە، دەچینە بەردەم پارێزگاریی شاری تاران و لەوێ مان دەگرین.
لەلایەكی دیكەشەوە 650 كرێكاری گرێبەستیی كارگەی شەهاب خودڕەوش بەهۆی كێشە و ئاڵۆزی لەگەڵ لێپرسراوی ئەو كارگەیە، لەسەر كار دەكراون.
نوێنەری ئەو كرێكارانە رایگەیاندووە، پاش دەرگیری و تێكهەڵچوونی لێپرسراوی ئەو كارگەیە لەگەڵ كرێكاران بۆ ماوەیەك كارگەی بەجێ هێشت و پاش گەڕانەوە بۆ سەر كار بە بیانووی تەكمیل كردنی گرێبەستەكان، زۆربەی كرێكارانی گرێبەستی و رۆژ مزدی لە كار بێبەش كراون و گرێبەستەكانیان هەڵوەشێنراوەتەوە.
نوێنەری كرێكاران بە ئاماژە بە دەسپێكی ساڵ و گەڵاڵە كردنی دروشمی \"وەبەرهێنانی میللی و پشتیوانی لە كار و سەرمایەی ئێرانی\" رایگەیاندووە: لە كۆی ئەو 650 كەسەی كە لە كار دەركراون، 350 كەسیان رۆژ مزدی و 300 كەسیشیان گرێبەستی بوون كە بەپێی یاسای كار دەبا هەر شەش مانگ گرێبەستەكان تاز بكرێنەوە كە ئەو كارە ئەنجام نەدراوە.
پێشینەی كاری ئەو كرێكارە دەركراوانە 8 هەتا 22 ساڵ بووە كەلە بەشە جۆراوجۆرەكانی وەك وەبەرهێنان، پشتیوانیی ئیداری و خەدەماتیتدا سەرقاڵی كار بوون.