سەربەرزیی کچان و کوڕانی وەرزشوانی کورد، بەردەوامە

14:40 - 2 سەرماوەز 2716
ئاژانسی کوردپا: ژنانی وەرزشوانی کرماشانی لە بواری \"دراگۆن‌بت\" پلەی یەکەمی کێبڕکێکانییان مسۆگەر کردووە.

لە کێبڕکێکانی بەلەمەوانیی \"دراگۆن‌بت\" کە لە شاری تاران بەڕێوە چووە، ژنانی وەرزشوانی کرماشانی پلەی یەکەمی ئەم کێبڕکێیانەیان بە دەست هێناوە.

هەر لە درێژەی سەرکەوتنیی وەرزشوانانی کورد، \"شەهنام نەزەر پوور\" و\" مۆجتەبا وەلی پوور\"، لە بواری شیرجە، پلەی سێهەمی کێبڕكێکانی ئاسیایان بە دەست هێناوە.\'

هەروەها،\"ئەسرا مۆنتەشەنلوو\" کچە وەرزشوانی کوردستانی، لە بەشی وەرزشی تۆپی‌پێ‌دا، بۆ ئۆردووی تیمی میللی وەڵات لە ڕەدەی ژێر ١٤ساڵدا بانگهێشت کراوە.