سەربەخۆیی چاپەمەنیی كوردی لە روانگەی 6 رۆژنامەنووسی كوردەوە
16:31 - 5 بانەمەڕ 2712
كوردپا: تاوتوێی رەهەند و گۆشەنیگای رۆژنامەنووسیی كوردی لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لە زمانی شەش رۆژنامەنووسی كوردەوە.
ئاژانسی كوردپا بە بۆنەی سەدو چواردەیەمین ساڵڕۆژی لەدایك بوونی یەكەمین رۆژنامەی كوردی لەسەردەستی بنەماڵەی بەردخان كەلە تاراوگە بڵاو كرایەوە، چەند پرسیاری هاوبەشی ئاراستەی شەش رۆژنامەنووسی كورد كردووە.
ئەم وتووێژانە بە هەڵبژاردنی تەوەری سەربەخۆیی چاپەمەنیی كوردی لەگەڵ مەسعوود كوردپوور لە ئێران و كاوە قورەیشی، شەهابەدین شێخی، سامان رەسووڵپوور، رەحمان جەوانمەردی و بێهزاد خۆشحاڵی لە تاراوگە ئەنجام دراون.
لەم وتووێژانەدا ئاماژە بە هێندێ خاڵی پێوەندیدار لەگەڵ واقیعی رۆژنامەنووسیی كوردی لە رابردوو و ئێستای چاپەمەنیی كوردستان كراوە.
هەرچەند كە پێویستی و گرینگیی بابەتی بەرباس لە وەها بەراوردێكدا گونجاو نیە، بەم حاڵەشەوە بە هاوكاریی شەش كەس لە رۆژنامەنووسانی كورد ئەم دیمانانەی پێكهێناوە، بێگومان ئەو خاڵانەی كە لەلایەن ئەو كەسانەوە خراونەتە بەرباس، بەشێكی بەرچاو لە گرفتەكانی رۆژنامەنووسیی كوردی لەخۆ دەگرێت.
ئەم وتووێژانە دوا بە دوای یەك لە ماڵپەڕی ئاژانسی كوردپا بڵاو دەكرێنەوە.