سەربازێكی كورد لە سەوڵاوا بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا

18:58 - 9 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر جادەی مەریوان سەوڵاوا سەربازێكی كوردی خەڵكی گوندی بۆڕیەر گیانی لەدەست دا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، شەوی چوارشەممە رێكەوتی 8 لەسەر 9ی خەرمانان لە كاتی گەشتی شەوانەی هێزی ئینتزامی لە گوندی نیاوا لە نێوان مەریوان و سەوڵاوا ماشینەكەیان بۆتە ژێر ماشینێكی بارهەڵگرەوە و لە ئاكامدا سەربازێكی كورد بەناوی بێهنام حوسێنی كوڕی عەلی و خەڵكی گوندی \"بۆڕیەر\"ی سەر بە شاری سەوڵاوا و گیانی لەدەست داوە.

هەر لەو رووداوەدا 4 سەربازی دیكە بە توندی بریندار بوون و بەهۆی قووڵیی برینەكانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شاری سنە كراون.