سەربازێکی کورد لە گرتووخانەی شاری شنۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

21:20 - 9 جۆزەردان 2718
ئاژانسی کوردپا: سەربازێکی کورد خەڵکی شاری پیرانشار لە گرتووخانەی شاری شنۆ خۆی کوشت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا: ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو ٨ی جۆزەردان، سەربازێکی کورد بە ناوی \"س.ب\" خەڵکی شاری پیرانشار، بە چەک لە شوێنی نیگانییەکی خۆیدا، هەوڵی خۆکوژی دا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە ڕایگەیاند: \"ئەو سەربازە پیرانشاریە لە شوێنی کارەکەی خۆیدا لە گرتووخانەی شاری شنۆ بە گولـله لە سەری خۆی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە\".

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ڕاپۆرتێک سەبارەت بە هۆکاری خۆکوژی ئەو سەربازە کوردە بڵاو نەبووتەوە.