سەربازێکی کورد لە پادگانێکی تەورێز، بەشێوەی گوماناوی گیانی لەدەست دا

21:07 - 19 خەرمانان 2717
ئاژانسی کوردپا: سەربازێکی کوردی خەڵکی شاری شنۆ، کە لە پادگانێکی شاری مەرەند سەرباز بوو، بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست دا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەرمانان، سەربازێكی کورد خەڵكی شاری شنۆ بە ناوی \"جەعفەر ئەحمەد تاش \" کەلە شاری مەرەند سەر بە پارێزگای تەورێز سەرباز بووە، بە شێوەی گوماناوی گیانی لەدەست داوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە تا ئێستا هۆکاری گیان لە دەستدانی ئەو سەربازە کوردە ڕوون نیە و بەرپرسانی نیزامیی حکوومەتی ئێران هیچ زانیارییەکان لەو بارەیەوە بڵاو نەکردووەتەوە.

لە ماوەی ئەمساڵدا ئاماری خوکوژی لە نێوان هێـزە نیزامییەکانی حکوومەتیشدا رووی لە زیاد بوون کردووە.