سەربازێکی کورد لە ورمێ دەسبەسەر کرا

15:41 - 14 سەرماوەز 2721

ڕۆژی یەکشەممە ٧ی سەرماوەز، سەربازێکی کورد بە ناوی "کاروان محەممەدی‌ ئازەر" کوڕی "ئیبراهیم" و خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە ورمێ دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لە حاڵی تێپەڕاندنی خولی فێرکاری لە پادگانی سپا لە ورمێ بووە کە بەهۆی باسکردنی هەندێک پرسی سیاسی، لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر کراوە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها وتوویەتی: "ئەو سەربازە بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا ڕاگوێزرا".

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی "کاروان محەممەدی ئازەر" بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.