سەربازێکی کورد لە بەندەرعەباس کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

11:56 - 11 خەزەڵوەر 2721

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سەربازێکی کورد بە ناوی "نەریمان شەهبازی"، دانیشتووی گەڕەکی "شەریفاوا"ی تیکاب، لە بەندەر عەباس بە چەک تەقەی لە خۆی کردووە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لە یەکێک لە پادگانەکانی شاری بەندەرعەباس سەرباز بووە و بەهۆی هەندێک کێشە و ناکۆکی لەگەڵ بەرپرسانی نیزامیی پادگانەکەوە، خۆی کوشتووە.

تەرمی ئەو سەربازە ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی خەزەڵوەر، لە زێدی خۆی ئەسپەردەی خاک کرا.