سەربازێکی کورد بەهۆی تەقینەوەی مین بە توندی بریندار بوو

16:19 - 3 سەرماوەز 2721

ڕۆژی دووشەممە ١ی سەرماوەز، سەربازێکی کورد بە ناوی "هێرش تابان"، کوڕی سلێمان و خەڵکی گوندی "شەملەکان" سەر بە  ورمێ، لە ئەنجامی تەقینەوەی مین بە توندی بریندار بووە و لاقی لەدەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کە لە یەکێک لە پادگانەکانی شاری "عەجەب شێر" سەرباز بووە، کەوتووە بەسەر مین و تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها وتوویەتی: "ئەو سەربازە بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی تەورێز کراوە بارودۆخی گشتیی ناوبراو نالەبار ڕاگەیەندراوە".

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی خەزەڵوەر، تەقینەوەی یەکێک لە مینە بەجێماوەکانی شەڕی نێوان ئێران و عێراق لە شاری "مێهران"، کوژراوێک و بریندارێکی لێ کەوتەوە.