سەربازێکی کورد بە ٣٠ مانگ زیندان مەحکووم کرا

18:13 - 31 خاکەلێوه 2722

سەربازێکی کورد بە ناوی "محەممەد سدیق عەزیزی" کوڕی لوقمان خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن لقی ١ی دادگای نیزامیی ١ی ورمێ، بە دوو ساڵ و ٦ مانگ زیندان مەحکووم کرا.

دادگا ئەو سەربازە کوردەی بە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران" تۆمەتبار کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو حوکمە ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی خاکەلێوە بە شێوەی فەرمی بەو سەربازە کوردە ڕاگەیەندراوە.

ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٠، محەممەد سدیق عەزیزی  لە بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرابوو و دواتر بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزرابوو.

ئەو سەربازە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە "دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی" بێبەری کرابوو.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٠، ئەو سەربازە کوردە لەلایەن حیفازەتی ئیتلاعاتی ئەرتشەوە دەسبەسەر کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە لە یەکێک لە پادگانەکانی ئەرتش لە شاری تاران سەرباز بووە.