سەربازێکی پیرانشاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

13:52 - 19 بانەمەڕ 2722

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی بانەمەڕ، سەربازێک بە ناوی "کامیار عەبدوڵڵاهی" کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی "قزقەپانـ"ـی شاری پیرانشار، دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سەربازە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوژی داوە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، کامیار عەبدوڵڵاهی پاش هاتنە مەرەخەسی دەستی داوەتە خۆکوژیی.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری خۆکوژی ئەو سەربازە کوردە، هیچ زانیارییەک بە دەست نەهاتووە.

لەو پەیوەندییەدا، مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو، سەربازێکی کورد بە ناوی "نەریمان شابازی" دانیشتووی گەڕەکی "شەریف‌ئاوا"ی شاری تیکاب، لە بەندەرعەباس بە چەک تەقەی لە خۆی کرد و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.