سەربازێکی شنۆیی به ١٠ ساڵ زیندان و دوورخستنەوە مەحکووم کرا

15:08 - 6 خەزەڵوەر 2717
ئاژانسی کوردپا: سەربازێکی خەڵکی شنۆ، لە لایەن دادسەرای نیزامیی ورمێ بە ١٠ ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بۆ زیندانی ئەردەبێڵ مەحکووم کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ٢ی خەزەڵوەر، لقی یەکی دادگای نیزامیی ورمێ سەربازێکی کوردی بەبێ بوونی پارێزەری دیاریکراو بە ١٠ ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بۆ زیندانی ئەردەبێڵ مەحکووم کرد.

دادسەرای نیزامیی ورمێ ئەو سەربازە کوردەی بە \"سیخوڕی و هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیونەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران\" تاوانبار کردووە.

ئەو حوکمە قورسەی دەزگای قەزایی ئێران کە بە دژی ئەو سەربازە کوردە دەر کراوە، لەڕۆژی پێنجشەممە ٤ی خەزەڵوەر ناوبراوی لێ ئاگادار کراوەتەوە.

ڕۆژی شەممە ٢١ی گەلاوێژی ئەمساڵ، \"سەدیق عەینی\" کوڕی خەلیل خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان دەسبەسەر کراو و مانگێکلە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ لەژێر لێپرسینەوەدابووە.

ئەو زیندانییە سیاسییە دوای مانگێک لێپرسینەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوازرا و لە بەندی ١٣ی تاوانە گشتییەکان چاوەڕوانی دوورخستنەوە بۆ زیندانی ئەردەبێڵە.