سەربازێکی تەمەن ٢١ ساڵەی سنەیی لە پادگانی کرماشان خۆی کوشت

16:55 - 27 رەزبەر 2713
ئاژانسی کوردپا: سەربازێکی کوردی خەڵکی شاری سنە لە پادگانی نیزامیی کرماشان، بە زەبری چەک هەوڵی خۆکوژی دا و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.

بەپێی راپۆرتی ئاژنسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٦ی رەزبەر سەربازێکی خەڵکی شاری سنە بەناوی \" فەرید ئەمجەدی\" تەمەن ٢١ ساڵ، بە هۆیەکی ناڕوون لە پادگانی کرماشان کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

ئەو سەربازە کوردە خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی گەڕەکی شەهرەکی بەهاران بووە و ئەمڕۆ یەکەشەممە تەرمی ناوبراو لە شاری سنە بە خاک سپێردراوە.

هەروەها لە سەرەتای مانگی رەزبەری ئەمساڵدا سەربازێکی کورد لە پاسگای ناوچەی \"نەڵۆس\"ی سەربە شاری شنۆ لە ئەنجام خۆکوژیدا گیانی لەدەست دا.

لەلایەکی رێکەوتی رێکەوتی ١٨ی مانگی خەرمانان سەربازێک بەناوی \"سەجاد رەزایی\" تەمەن ١٩ ساڵ کەلە ئیدارەی پۆلیسی شاری روانسەر سەرباز بوو، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە بە زەبری چەک کۆتایی بەژیانی هێنــا.