سەربازێک لە کاتی مەرەخسی‌دا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

16:04 - 26 پووشپەڕ 2716
ئاژانسی کوردپا: لە گوندێکی شاری شنۆ، لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵە بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٥پووشپەڕ، لاوێکی تەمەنه ١٩ ساڵە بە ناوی ئیحسان یەگانە خەڵکی گوندی \"سێ کانی\" لە ماڵەکەی خۆیاندا خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

\"30498.jpg\"
ئیحسان یەگانە
بە وتەی هەواڵنێری کوردپا لە شاری شنۆ، ئیحسان سەرباز بووە و لە کاتی گەڕانەوەی‌دا بۆ مەرەخەسی، هەوڵی خۆکوژیی داوە.

هەتاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لە مەڕ هۆکاری خۆکوژیی ئەو لاوە کوردە لە بەردەستدا نیە.

زۆربەی ئەو خۆکوژیانە لە ئێراندا و بە تایبەت لە کوردستانی ئێراندا، بۆ کێشە کۆمەڵایەتی، ئابووری و بنەماڵەییەکان دەگەڕێتەوە و هەنووکە بەشێوەیەک دیاردەی خۆکۆژی لە ئێراندا پەرەی ئەستاندووە کە بە سۆنامیی خۆکوژی ناوی لێ دەبەن.

له ‌ساڵانی ڕابردوودا و به‌هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی خۆکوژی به‌تایبه‌ت له ‌نێو توێژی لاودا، بووه‌ته ‌هۆی ئه‌وه‌یکه ‌ڕێکخراوی جیهانیی ته‌ندروستی، ڕۆژی ١٠ی سێپتامبر وه‌کوو ڕۆژی جیهانیی پێشگیری له ‌خۆکوژی دیاری بکات.