سەربازێک لە شاری مێهران کوژرا

11:55 - 23 خاکەلێوه 2720

ڕۆژی هەینی ٢٢ی خاکەلێوە، لە ئەنجامی شەڕ و تێکەڵچوونێکدا لە نێوان دوو کەسی نەناسراو لەگەڵ هەنگی سنووریی شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام، سەربازیک بە ناوی "محەممەد مێهدی مورادی" کوژرا.

 "کیاسەت سپێهری،" فەرماندەی سنوورەپارێزەکانی ئیلام، ڕایگەیاند: "ئەو دوو کەسە چەکدارە نەناسراوە، دسڕێژی و تەقەیان لە پایگاکانی ئەوان کردووە و لە ئەنجامی ئەو شەڕ و تێکهەڵچوونە، سەربازێکی هەنگی سنووریی کوژرا".

بە وتەی ئە فەرماندە نیزامییە، یەکێک لەو دوو کەسە چەکدارە، لەو شەڕ و تێکهەڵچوونەدا، بریندار و  لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست دەدات.

فەرماندە هەنگی سنووریی مێهران، هەرچەند ڕایگەیاند کە شوناسی ئەوان دەازنین بەڵام ئاشکرای نەکرد، لەلایەکی دیکەوە سەرچاوە نافەرمییەکان شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوژراوەیان بە ناوی "جەماڵ ئەفرا" ڕاگەیاندووە.