سەربازێک لە زیندانی ورمێ ئێعدام کرا

10:09 - 28 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا: حوکمی لەسێدارەدانی سەربازێک کە بە تۆمەتی "کوشتنی سەرباز"ێکی دیکە  لە زیندانی ورمێدا بوو، جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ٢٦ی سەرماوەز، سەربازێک بە ناوی "مەهدی سجودی" کە بە تۆمەتی "کوشتنی سەرباز"ێکی دیکە، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لەسێدارە درا.

"مەهدی سجودی"، سێ ساڵ پیش سەرباز بووە و لە کاتی نیگەهبانی لە بورجەکی دیدەبانیدا سەربازێکی دیکەی کوشتبوو.

"مەهدی" پاش ئەو ڕووداوە دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە ئێعدام مەحکووم کرا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لەو بارەیەوە نووسیویەتی: "لەسێدارەدانی ئەو سەربازە لە کاتێکدا بووە کە بەرپرسانی زیندان ڕێوشوێنێکی ئەمنییەتیی توندیان گرتبووە بەر و ئەو زیندانییە لە بەندی نیزامیی زیندانی ناوەندیی ورمێدا بووە".