سەربازێک بە پارەی سەربازییەکەی خۆی زینداییەکی ئازاد کرد
11:18 - 11 بەفرانبار 2721
سەربازێک بە کۆکردنەوەی پارەی سەربازییەکەی کە بڕی ١١ ملیۆن تمەن بووە، توانی زیندانییەک لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، ئازاد بکات.
"مەتین تاهێری" شوناسی ئەو سەربازەیە کە بە کۆکردنەوەی پارەی ماوەی سەربازییەکەی، توانیویەتی زیندانییەک کە بەهۆی کێشەی ماڵییەوە بە زیندان مەحکووم کرابوو ئازاد بکات.
پێشتریش و لەو پەیوەندییەدا، سەربازێکی هەنگی سنووریی پاوە، بە ناوی "ڕەزا نەوازش" بە کۆکردنەوەی پارەی مانگانەی خۆی، توانیبووی زیندانییەک لە زیندانی کرماشان ئازاد بکات.