سەربازبگیری لە ناوچە كوردنشینەكان و برسیەتیی سەربازان لە مانگی رەمەزاندا
16:53 - 9 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا و لە زۆربەی ناوچە كوردنشینەكانی ئێران، پاسگا ئینتزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە گەڵاڵەیەكی تازەدا دەستیان بە سەربازبگیری كردووە.
راپۆرتێكی ئاژانسی كوردپا لە پێوەندیی لەگەڵ دەسپێكی سەرباززبگیری و كێشەكانی سەربازان لە مانگی رەمەزان لە سەربازخانەكانی كوردستاندا.
بەپێی راپۆڕتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە حاڵێكدا كە پێشتر ئەو كەسانەی كە وادەی خزمەتی سەربازیان دەگەیشت بۆ ماوەی چەند مانگ لە چاوەڕوانیدا رایاندەگرتن، كەچی ئێستا پاسگا ئینتزامیەكان لە شار و گوندەكانی كوردستاندا دەستیان كردۆتەوە بە سەربازبگیری.
ژمارەیەك لەو هاووڵاتییانە لەو باوەڕە دان، ئەو كەسەی كە وادەی خزمەتی سەربازی گەیشتووە لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانەوە دەستبەسەر دەكڕی و ئەو كەسانەش كە وادەی خزمەتی سەربازییان گەیشتووە، بەڵام غەیبەتی نیە هوشداری پێ دەدرێت و داوای لێ دەكرێ كە خۆی بە \"حەوزەی نیزام وەزیفە\" بناسێنێت.
هەواڵنێری كوردپا لە زاری چەند هاووڵاتییەكی گوندنشینەوە رایگەیاند، هەر كەسێك كە هەواڵ و زانیاری لەبارەی \"سەرباز فەراری\"یەوە بە پاسگا بدات لە بەرامبەردا بڕی 120هەزار تمەن وەردەگرێ.
هەر لەو پێوەندییەدا بەپێی زانیارییەكان لە شاری سنە، خەڵكی ئەو شارە رۆژانە شاهیدی دەستبەسەركردنی لاوەكانن.
دەستبەسەر كردن و دادگایی كردنە سەربازانی هەڵاتوو
بەپێی یاسای نوێ ئەگەر هەر سەربازێك كە هەتا سێ مانگ غەیبەتی هەبێ سێ مانگ زیادە خزمەتی بۆ لە لەبەرچاو دەگیردرێ و هەروەها ئەگەر زیاتر لە یەك ساڵ غەیبەتی هەبێ ئەو كەسە دەستبەسەر و رەوانەی دەزگای قەزایی دەكرێت.
جەریمەی پیشەوەران و كاسبكاران لە ئەگەری كەڵك وەرگرتن لە هێزی كاری سەربازانی هەڵاتوو
كەڵك وەرگرتن لە سەربازانی هەڵاتوو بە مەبەستی كرێكاری لە كارگە، كۆمپانیا و ناوەندە فێركاریی و كەرتە تایبەتەكان قەدەغەیە و بەپێی ئەو یاسایە پێویستە وەزارەتی كار، هیزی ئینتزامی و وەزارەتی بازرگانی كونترۆڵی ئەو شوێنانە بكەن و لە ئەگەری بوونی سەربازی هەڵاتوو لەو شوێنانە خاوەن كارەكە یەكەم جار 950 هەزار تمەن غەرامە و ئەگەر دووپات ببێتەوە سێ بەرامبەر غەرامە دەكرێت.
یاسای سەربازی لە ئێران
لە مادەی چواری یاسای خزمەتی سەربازیدا كەلە ساڵی 1363دا پەسند كراوە، هاتووە كە خزمەتی وەزیفەی گشتی لە ئێران 30 ساڵە و ئەو ماوەیە بە چوار دەستە دابەش دەكرێت، خزمەتی خولی یەكەم ( زەروور 2 ساڵ)، خوڵی ئێحتیات 8 ساڵ)، خوڵی زەخیرەی یەكەم 10 ساڵ) و (خوڵی زەخیرەی دوویەم 10 ساڵ).
هەروەها ئەو یاسایە رێگا بە شۆرای باڵای بەرگریی دەدات، لە بارودۆخێكدا كە رێژەی سەربازان زێدە لە پێویست بێت، ماوەی خوڵی پێویست دەگاتە 18 مانگ.
لە حاڵی حازردا خزمەتی وەزیفە لە ئێران 18 مانگە، بەڵام خزمەت كردن لە ناوچە هەژار و بێبەشەكان 17 مانگ و لە ناوچە سنوورییەكان 16 مانگە.
كێشە و گرفتی سەربازەكان لە مانگی رەمەزاندا
رۆژوو پێگرتنی بە ناچاری لە سەربازخانەكاندا بۆتە كێشەیەكی زۆر جیددی بۆ سەربازان.
یەكێك لە سەربازەكانی سەربازخانەی سنە بە هەواڵنێری كوردپای وتووە، \" بەرلە بانگی بەیانی ژمێك خواردنی زۆر خراپمان پێ دەدەن و هەتا بانگی ئێوارە هیچ شتێكمان پێ نادەن\".
ئەو سەربازە لە درێژە رایگەیاندووە، تەنانەت بۆ خۆشمان ئیزنی دابین كردنی خۆراكمان نیە و خواردن بە گشتی قەدەغەیە و ئەو مەسەلەیە و بە ناچاری رۆژوو پێگرتن لە وەرزی هاویندا بۆتە كیشەیەكی زۆر جیدی بۆ ئێمە سەربازەكان.