٥۰ سەر مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتییەک لە سنووری سەردەشت دەستی بە سەردا گیرا

18:38 - 27 خاکەلێوه 2720

ڕۆژی سێشەممە ۲۶ی خاکەلێوە، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران جێگیر لە پایگای ۱۰۶ی سنووری شاری سەردەشت، دەستیان بە سەر ٥۰ سەر مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتییەکی کورددا گرت.

هێزه نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نێوان سەردەشت و هەرێمی کوردستان دەستیان بە سەر مەڕ و ماڵاتی ئەو هاووڵاتییە کوردە داگرتووە و لەگەل خۆیان بردوویانە.

پاش دەسبەسەرداگرتنی مەڕ و ماڵاتی ئەو هاووڵاتییە، لە ترسی دەسبەسەرکردنی خۆی لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە، هەڵهاتووە.