سەدان یەکەی بەرهەم هێنانی پارێزگای ورمێ لەگەڵ مایەپووچ بوون بەرەو ڕوون
20:14 - 15 خەزەڵوەر 2716
ئاژانسی کوردپا: بەرنامەداڕیژی ئابووریی دەوڵەتی \"تەدبیر و ئومید\" بۆ نۆژەنکردنەوەی یەکە بەرهەم هێنەرە وەرشکەستەبووەکان لە پارێزگای ورمێ لەگەڵ شکست بەرەو ڕوو بوونەتەوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، زیاتر لە ٥٤٠ یەکەی سەنعەتی لەم پارێزگایە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا نەیتوانیوە خۆیان ببوژێننەوە و بەرهەمیان هەبێت.
لەو ماوەیەدا، تەنیا کەمتر لە ١٠% یەکە بەرهەم هێنەرەکان بە وەرگرتنی ٩٦ میلیارد تمەن بودجەی ماڵی توانیوویانە چارەسەری کێشەی بەرهەم هێنان لە یەکە بەرهەم هێنەرەکان بکەن.
سەبارەت بە بارودۆخی ئاماژەپێکراو لە یەکە بەرهەم هێنەرەکان لە پارێزگای ورمێ، هەواڵدەریی تەسنیم باسی\" ملکەچ بوونی بانکە دەوڵەتییەکان بۆ بەرنامەی ئابووری دوڵەت\" کرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرداگرتنی بانکەکان بە سەر یەکە بەرهەم هێنەرکاندا بووەتە هۆی لە ناوچوونی کەرەستە و دەزگاکان و ئیمکانی سەر لە نوێ دەستپێکردنەوە بۆ بەرهەم هێنان گەیشتووەتە سیفر.
بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی سەنعەت، کانزا و بازرگانی حەوت هەزار و ٥٠٠ یەکەی بەرهەم هێنەری خاوەن کێشە لە ئێراندا بوونیان هەیە.
پێشتر دەوڵەتی ئێران بڕیاری دابوو ١٦هەزار میلیارد تمەن بە مەبەستی بووژانەوەی یەکە بەرهەم هێنەرەکان بخاتە خزمەت کەرتی پیشەسازی.