سێیەمین فێستیڤاڵی ئۆرموون بۆ وێژەی ماچۆ دەستی بەكارەكانی كرد

16:28 - 11 خاکەلێوه 2712
كوردپا: رۆژی ١٠ی خاكەلێوەی 1391ی هەتاوی لە شاری سلێمانی سێیەم فستیڤاڵی ئورموون بۆ وێژەی ماچۆ بە دەسپێشخەریی مەڵبەندی رۆشنبیریی هەورامان لە ساڵۆنی رۆشنبیریی سلێمانی دەستی بەكارەكانی كرد.

ئەیووب رۆستەم كارگێڕی مەڵبەندی رۆشنبیریی هەورامان و سەرپەرستی گشتیی فێستیڤاڵ لە لێدوانێكی تایبەتدا بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند، فێستیڤاڵ بە دروشمی \"رۆشنبیریی ماچۆ گەنجینەیەكی مەعریفیی گەورەیە با ژیرانە دەروازەكانی واڵا بكەین\" بە بەشداری نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان، زۆرێك لە حیزب و لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی کوردستان، نووسەرانی میوان، رۆشنبیر و كەسایەتیەكانی هەرچوار بەشی كوردستان دەستی بە كارەكانی خۆی كرد.

لە رێوڕەسمی كردنەوەی فێستیڤاڵدا وتاری نوێنەری حكوومەتی هەرێم لەلایەن كاوە مەحموود وەزیری رۆشنبیریی ولاوانەوە خوێنرایەوە.
\"3998.jpg\"

سەرپەستی گشتیی فێتیڤاڵی ئۆرموون ئەوەشی ئاشكرا كرد، ئەم فستیڤاڵە ماوەی سێ رۆژ درێژەی دەخایەنێت و بۆ ناساندن و ئاوڕدانەوە لە (دیالێكت، پیشینەی مێژوویی، پێشینەی دینی، شێعر و عیرفان و ئەدەب، شێواز و ڕێبازی ژیان،... هتد) بۆ ماچۆ گۆكانی \"هەورامی، زەنگەنە، باجەڵان، كاكەیی، شێخان، زازاكی، كەنوولەیی، دوملییەكانی مازندەران و مەلایر و تویسركان) لە رێی سازدانی فێستیڤاڵ و رێوڕەسمی تایبەتەوە بۆ بەهیز كردنی كەلتووری كوردەواری و گوتاری نەتەوەیی تێدەكۆشێ.

\"3997.jpg\"



ئەیووب رۆستەم وتیشی: ئامانجی گشتیی فێتسڤاڵی ئۆرموون بۆ وێژەی ماچۆ رێكخستن و كۆكردنەوە و لێك گرێدانی ماچۆ گۆكانە لە هەموو بەشەكانی كوردستان لەباری مێژوویی و رۆشنبیرییەوە.