سێیەمین فێستیڤاڵی خەڵاتی رۆژنامەوانیی کوردی لە هەولێر بەڕێوەچوو

14:17 - 1 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: به بۆنه‌ی ١١٥هەمین ساڵڕۆژی ده‌رچوونی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی، سێیەمین فێستیڤاڵی خەڵاتی رۆژنامەوانی لە شاری هەولێر کۆتایی بەکارەکانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٣١ی خاکەلێوە، له لایه‌ن سه‌نته‌ری رۆشنبیری ژیاو ، سێیه‌مین فیستیڤاڵی خه‌ڵاتی رۆژنامه‌وانی بۆ (رۆژنامه‌نووسانی چالاک) لەژێر ناوی (بوێری زیاتر، پتر پیشه‌یی بوون) به‌ڕێوه‌چوو .

\"12128.jpg\"
گوڵباخ به‌هرامی رۆژنامەنووسی چالاکی رژهەڵاتی کوردستان
له‌و فیستیڤاڵه‌دا ٢٢ رۆژنامه‌نووس، له هه‌موو شاره‌كانی كوردستان و له كه‌ناڵه جیاوازه‌كانی میدیا، له نێوان ٣١٢ رۆژنامه‌نووس، وه‌ك (رۆژنامه‌نووسی چالاک) له‌ ماوه‌ی ١ ساڵی رابردوودا هه‌ڵبژێردران و خه‌ڵات كران .

گوڵباخ به‌هرامی و شلێر باپیری وەک ٢ ژنە رۆژنامەنووسی چالاکی رژهەڵاتی کوردستان لەلایەن سه‌نته‌ری رۆشنبیری ژیاو\"ـەوە خه‌ڵاتی (رۆژنامه‌نووسی چالاک)یان پێشکەش کرا.

ئەو ٢ رۆژنامەنووسە ماوەی چەندین ساڵە وەک و بێژه‌ر و پێشکەشکار لە کەناڵ و میدیاکانی هەرێمی کوردستان کار رۆژنامەوانی دەکەن.
\"12129.jpg\"