سێچالاكی سیاسیی کورد لەشاری مەهاباد، بە ١٣٨ مانگ زیندان حوكم دران
15:27 - 27 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی كوردپا: سێچالاكی سیاسیی کورد كە کەسێکیان مامۆستای ئایینیە، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مەهابادەوە سەرجەم بە ١١ ساڵ و شەش مانگ زیندان مەحکووم کران.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، مامۆستا ئیبراهیم غەدیرفەر، حوسین پوورمستەفا ئەقدەم و حوسێن غەزەڵ، ناوی ئەو سێهاووڵاتییە كوردەی خەڵكی شاری مەهابادن، كە بە تۆمەتی جیاجیا سزای زیندانی كردنیان بەسەردا سەپاوە.
هەواڵنێری كوردپا لەشاری مەهابادەوە رایگەیاندووە، مامۆستا ئیبراهیم كە كەسێكی ئایینییە، بەهۆی ئەوەیكە سەردانی بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی ـ عەقیدەتیی كردووە، دەستبەسەر كراوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لەبنەماڵەی مامۆستا ئیبراهیم بە هەواڵنێری كوردپای وتووە: \"ئەو كەسایەتییە ئایینییە بە پێی ئەركی نیشتمانیی خۆی سەردانی بنەماڵەی زیندانییانی كردەوە و لەنزیكەوە هاوخەمیی خۆی لەگەڵ دەربڕیون\".
ئیبراهیم غەدیرفەر لەلایەن دەزگای قەزایی شاری مەهابادەوە بە پێنج ساڵ زیندانی مەحكووم كراوە.
لەلایەكی دیكەوە حوسێن پوورمستەفائەقدەم كوڕی سەید رەحمان كە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ (١٣٩٣) لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كرابوو، حکمی ٥ سال زیندانیی تەعزیری بۆ بڕاوەتەوە.
تاوانی ئەو هاووڵاتییە كوردە ئەنجامدانی چالاكی سیاسی راگەیەندراوە.
حوسێن پوورمستەفا ئەقدەم لەحاڵی حازردا لەزیندانی ناوەندی شاری مەهابادلە دەستبەسەریدایە.
هەر لەو پێوەندییەدا سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ئاژانسی كوردپای راگەیاند، هاووڵاتییەكی دیكەی كوردی خەڵكی شاری مەهاباد لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە یەك ساڵ و شەش مانگ زیندانی تەعزیری حوكم دراوە.
حوسێن غەزەڵ ماوەیەك ئەندامی یەكێك لە حیزبەكانی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومەتی ئێران بووە و دوای ئەوەی خۆی رادەستی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد كردۆتەوە، دوای ماوەیەك لێپرسینەوە و راگرتنی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا، لەلایەن دەزگای قەزایی شاری مەهابادەوە ئەو حوكمەی بۆ بڕاوەتەوە.
هەر لەو بارەیەوە دەوترێت كە ماوەی سێرۆژ گادردی تایبەت و بەرپرسانی گرتووخانەی شاری مەهاباد بە بێهۆكارێكی روون فشارییان خستۆتە سەر زیندانیان.
هەواڵنێری كوردپا ئەوەشی خستە ڕوو، هێزەكانی گاردی تایبەت چوونەتە ناو بەندی زیندانیان و سەرجەم كتێب و دەتنووسەكانی زیندانیانی سیاسیی ـ عەقیدەتییان كۆكردۆتەوە و تەنانەت رەحمیان بە كتێبە ئاینییەكانی وەكوو \"قورئان\"یش نەكردووە.
زیندانیان رایانگەیاندووە ئەگەر دۆخە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، \"ئەگەری ئەوە هەیە مانگرتنی گشتیی رابگەیەنین\".