سێهەمین ڕۆژی مانگرتنی سەرتاسەری مامۆستایان و وڵامنەدانەوەی داواکارییەکانیان

15:06 - 14 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: مامۆستایان بۆ جێبەجی کردنی داخوازییەکانیان بەردەوامن لە مانگرتنی گشتیی.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی ڕەشەممە، مانگرتنی سەرتاسەری مامۆستایان لە قوتابخانەکانی کوردستان و ئێران بۆ بەدەست هێنانی داخوازییەکانیان پێی نایە سێهەمین ڕۆژی خۆیەوە.

هەواڵنێری کوردپا لە ڕاپۆرتێکدا، ڕایگەیاند: فەرهەنگییانی شارەکانی سەقز، مەریوان، بۆکان، سنە، سونقوور، دێولان و کرماشان بۆ بەدەستهێنانی خواستەکانیان بەردەوامن لە مانگرتن.

هەواڵنێری کوردپا لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕایگەیاند: ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان لە کوردستان، مامۆستایانی مانگرتوویان خستووەتە ژیڕ گوشارەوە، کە کۆتایی بە مانگرتنەکەیان بهێنن.

بە وتەی سەرچاوە، ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان بە فەرهەنگییانی ڕاگەیاندووە، هیچ وڵامێکێکی ئەرێنی بە مانگرتووەکان نادەنەوە.

لە ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕەشەممە، مامۆستایان لە کوردستان و ئێران دەستیان دایە مانگرتن و هەتا ئێستا وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان، هیچ دژکردەوەیەکی لەو بارەیەوە نەبووە.