سێهەزار و ١٩١ حاڵەتی توندوتیژی بە دژی رۆژنامەنووسانی جیهان/ ئێران سێیەمین وڵاتی زیندانیە بۆ ڕۆژنامەنووسان
13:56 - 26 سەرماوەز 2714
ئاژانسی كوردپا: كارنامەی ئازادیی چاپەمەنی و راگەیاندن بۆ ساڵی ٢٠١٤ بڵاو كرایەوە و سەبارەت بە دۆخی رۆژنامەنووسان و هەواڵنێران لە سەرانسەری جیهاندا نیگەرانی دەربڕدراوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، توندوتیژی دژی رۆژنامەنووسان لە سەرانسەری جیهاندا بۆ تە هۆی مەرگی ٦٦ كەس لەو چالاكانە و ئەو رێژەیە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردووی زاینیی كەم بوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە.
لە ساڵی ٢٠١٣دا، ٧١ رۆژنامەنووس كوژراون.
لەراپۆرتی ئەمساڵدا (٢٠١٤) هاتووە كە دۆخی ئازادی چاپەمەنی باشبوونی بە خۆیەوە نەبینیوە و هێرشەكان بۆ سەر رۆژنامەنووسان توندتر بۆتەوە.
رێكخراوی ناحكوومی هەواڵنێرانی بێسنوور وڵاتانی چین، ئێریترە، ئێران، میسر و سووریەی بە ریز بە ٣٣، ٢٨، ١٩، ١٦ و ١٣ حاڵەت زیندانی كردنی رۆژنامەنووسان وەكوو ٥ زیندانی گەورە بۆ رۆژنامەنووسان لەقەڵەم داوە.
ئەو راپۆرتە باس لەوە دەكات لە حاڵێكدا كە دوو حەفتە بۆ كۆتایی ساڵی ٢٠١٤ ماوە، ژمارەی هەواڵنێرانی رفێندراو لە سەرانسەری جیهاندا بە بەراورد بە ساڵی رابردووی زاینیی لەسەدا ٣٧ زیادبوونی بەخۆیەوە بینیوە، لەو ساڵەدا ١١٩ هەواڵنێر لەسەرانسەری جیهاندا رفێندراون.
ئەو ناوەندە بەرگریكارەی ئازادی رادەربڕین كە بنكەكەی لەپاریسە رایگەیاندووە، لەماوەی ئەمساڵدا ١٣٩هەواڵنێر و ٢٠ هاووڵاتیی هەواڵنێر بە هۆی هەڕەشە، توندوتیژی و فشاری حكوومەتی وڵاتی خۆیان بەجێهێشتووە.
لەدرێژەی راپۆرتەكەدا هاتووە، لە ساڵی ٢٠١٤دا یەك هەزار و ٨٤٦ رۆژنامەنووس لە جیهاندا هەڕەشە و هێرشیان كراوەتە سەر و زۆربەی حاڵەتەكان لەوشوێنانە بوون كە خۆپیشاندان تێیاندا رووی داوە.
هەر بەپێی راپۆرتەكە ٤٠ رۆژنامەنووس ئێستا وەكوو بارمتە راگیراون.
لە ساڵی ٢٠٠٥وە هەتا ئێستا بە گشتیی ٧٢٠ هەواڵنێر كوژراون.
رێكخراوی هەواڵنێرانی بێسنوور لەساڵی ١٩٩٥ بەم لاوە هەر ساڵ بەشێوەی بەردەوام كارنامەی توندوتیژی دژی رۆژنامەنووسانی بڵاو كردۆتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، توندوتیژی دژی رۆژنامەنووسان لە سەرانسەری جیهاندا بۆ تە هۆی مەرگی ٦٦ كەس لەو چالاكانە و ئەو رێژەیە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردووی زاینیی كەم بوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە.
لە ساڵی ٢٠١٣دا، ٧١ رۆژنامەنووس كوژراون.
لەراپۆرتی ئەمساڵدا (٢٠١٤) هاتووە كە دۆخی ئازادی چاپەمەنی باشبوونی بە خۆیەوە نەبینیوە و هێرشەكان بۆ سەر رۆژنامەنووسان توندتر بۆتەوە.
رێكخراوی ناحكوومی هەواڵنێرانی بێسنوور وڵاتانی چین، ئێریترە، ئێران، میسر و سووریەی بە ریز بە ٣٣، ٢٨، ١٩، ١٦ و ١٣ حاڵەت زیندانی كردنی رۆژنامەنووسان وەكوو ٥ زیندانی گەورە بۆ رۆژنامەنووسان لەقەڵەم داوە.
محەممەدسەدیق كەبوودوەند چالاكی مافی مرۆڤ، رۆژنامەنووس و دامەزرێنەری رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان
هەنووكە محەممەد سەدیق كەبوودوەند، مەسعوود و خوسرەو كوردپوور و عەدنان حەسەن پوور چوار رۆژنامەنووسی كوردن كە لە زیندانەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێراندان.ئەو راپۆرتە باس لەوە دەكات لە حاڵێكدا كە دوو حەفتە بۆ كۆتایی ساڵی ٢٠١٤ ماوە، ژمارەی هەواڵنێرانی رفێندراو لە سەرانسەری جیهاندا بە بەراورد بە ساڵی رابردووی زاینیی لەسەدا ٣٧ زیادبوونی بەخۆیەوە بینیوە، لەو ساڵەدا ١١٩ هەواڵنێر لەسەرانسەری جیهاندا رفێندراون.