سێهاووڵاتیی كورد لە باینگان و جوانڕۆ دەستبەسەر كران
16:28 - 26 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: هێزە ئینتزامییەكانی ئوستانی كرماشان وێڕای تێكهەڵچوونیان لەگەڵ دانیشتوانی ئاواییەكی سەر بە شارستانی پاوە، سێكەسیشیان دەستبەسەر كرد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٢٤ی بانەمەڕ هێزە ئینتزامییەكانی بەخشی باینگان جێگیر لە پاسگای ئاوایی \"سیمان\" لەگەڵ دوو هاووڵاتیی كورد بەكێشە هاتوون و تێكهەڵچوون لەنێوانیان هاتۆتە ئاراوە.
مەئموورەكانی دوو كەس لەدانیشتوانی ئەو ئاواییەیان بەناوەكانی محەممەد مێهرەبانی و لایەق كەریمی دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزراون.
هەواڵنێری كوردپا لەشاری پاوەوە رایگەیاند، هێزە چەكدارەكانی پاسگای \"سمان\" ئەو دوو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر كردووە و هاوكاتیش دەستیان بەسەر ژمارەیەك مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتیاندا گرتووە.
هەواڵنێری كوردپا باسی لە دەستبەسەركردنی هاووڵاتییەكی كورد بەناوی مەهدی كارگر خەڵكی بەخشی باینگان كرد و گوتیشی: ئەو هاووڵاتییە لەلایەن پاسگای \"دروڵە\" لە شاری جوانڕۆ دەستبەسەر كراوە.
هەر لەو پێوەندییەدا هێزە نیزامییەكان لەبەخشی باینگانی سەر بە پاوە نزیك بە ١٠٠ سەر مەڕی \"مەهدی كارگر\"یان زەوت كردووە.
بەخشی باینگان لە ١٢٠ كیلۆمیتری باكووری رۆژئاوای كرماشان هەڵكەوتووە و بەیەكێك لە بەخشەكانی شارستانی پاوە دێتە ئەژمار.