سێهاووڵاتیی دەستبەسەر كراوی پێڕەوەی ئایینی یارسان چارەنووسیان نادیارە
14:57 - 18 سەرماوەز 2711
كوردپا: دوای نزیك بە یەك مانگ لە دەستبەسەر كردنی سێهاووڵاتیی شاری كرماشان هیچ زانیارییەك لەمەڕ چارەنووسیان لەبەر دەستدا نیە.
سەید محەممەد ئەكبەری، خەیروڵڵا حەقجوویان و سەید فەرهاد زوڵنووری لە رێكەوتی 27ی خەزەڵوەرەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی شاری كرماشانەوە دەستبەسەركراون و هەتا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
هەواڵدەریی هرانا بڵاوی كردەوە، ئەو سێهاوولاتییە كە پێڕەوەی ئایینی یارسانن، لە كاتی بەشداری كردن لە دەیەمین ساڵوەگەڕی \"سەید خەلیل عالی نەژاد\" لە شاری سەحنە دەستبەسەر كران.
لە رۆژی 27ی خەزەڵوەردا سەرەڕای هەڕەشەی هێزە ئەمنیەتییەكان ژمارەیەك لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان بەشداری رێوڕەسمی دەیەمین ساڵوەگەڕی خەلیل عالی نەژادیان كرد.
سەید خەلیل عالی نەژاد ساڵی 1336 لە شاری سەحنەی سەر بە پارێزگای كرماشان لەدایك بووە و بە یەكێك لە گەورە پێڕەوانی ئایینی یارسان دێتە ئەژمار و هەروەها مامۆستایەكی ژەنیار تەنبوور بووە، رێكەوتی 27ی خەزەڵوەری ساڵی 1380 لە شاری گووتێنبێرگ لە وڵاتی سووئێد لەلایەن كەسانێكی نەناسراوەوە تیرۆر كرا و پاشان جەستەی لەناو ماڵەكەیدا سووتێنرا.