سێمیناری تاوتوێ کردنی کۆڵبەری لە کوردستان هەڵوەشێندرایەوە
20:49 - 21 سەرماوەز 2718
ئاژانسی کوردپا: حەراسەتی زانکۆی پەیام نووری مەریوان، پێشی بە بەڕێوەچوونی سێمینارێک سەبارەت به پرسی کۆڵبەری لە کوردستاندا گرت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢١ی سەرماوەز، سێمیناری\" خەسارناسیی ئابووریی سنوور به ناوەڕۆکی قاچاخ و کۆڵبەری\" کە بڕیار بوو لە هۆڵی مامۆستا قانعی زانکۆی پەیام نووری مەریواندا بەڕێوە بچێت، لە لایەن حەراسەتی ئەم زانکۆیەوە هەڵوەشێندرایەوە.
ئاخێوەرانی ئەم سێمینارە، حەمزە محەممەدی، عەلی دێلاویز و ئیسماعیل مەحموودی لە چالاکانی مەدەنی شاری مەریوان بوون.
پێشگرتن بەم سێمینارە، ناڕەزایەتیی خوێندکارانی زانکۆی پەیام نووری مەریوانی بەدواوە بوو و خوێندکارەکان به کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی دژ به بەرپرسانی زانکۆ دروشمیان دا.
خوێندکارە ناڕازییەکان خوازیاری سەربەخۆیی زانکۆ و دەستێوەرنەدانی ناوەندە ئیتلاعاتییەکان لە کاروباری زانکۆدا بوون.
هەر لەم پێوەندییەدا، خەزەڵوەری ئەمساڵ، فەرمانداری مەریوان پێشی به بەڕێوەچوونی سێمینارێک سەبارەت به دۆخی کۆڵبەران لە هۆڵی ئیرشادی ئیسلامیی ئەم شارە گرت.
بڕیار بوو ئەم سێمینارە ٢٤ ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە لایەن کانوونی فەرهەنگی ـ هونەری ڤەژینەوە بەڕێوە بچێت.
ڕۆژی شەممە، ١٩ی خەزەڵوەر، فەرمانداریی مەریوان لە ڕێگەی پێوەندییەکی تەلەفۆنییەوە ڕایگەیاندبوو: \"ئیزنی بەڕێوەبردنی ئەم سێمینارەتان نییە.\"