سێزیندانیی سیاسیی هاوخەمیان لەگەڵ ئازەربایجان دەربڕی
14:12 - 23 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: موهەندیس حشمەتوڵڵا تەبەرزەدی، رەزا شەریفی بۆكانی و خالید حەردانی سێكەس لە زیندانیانی سیاسیی گرتووخانەی رەجایی شاری كەرەج بە دەركردنی بەیاننامەیەك هاوخەمیی خۆیان بە بنەماڵەی قوربانیای بوومەلەرزەی ئازەربایجانی رۆژهەڵات راگەیاند.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەبەشێك لەو بەیاننامەیەدا هاتووە، بێگومان خۆڕاگری لە هەمبەر خەم و پەژارەی ئەو بنەماڵانەی كە خزم و دوست و دراوسیەكانیان لە دەست داوە و ماڵەكانیان بەسەریاندا وێران بووە، شتێكی سانا نیە، بەڵام دەربڕینی هاوخەمی و هاودەردی تەنیا شتێكە كە ئێمە دەتوانین ئەنجامی بدەین.
لە درێژەی بەیاننامەی زیندانیانی سیاسیدا باس لەوە كراوە، ئەمرۆ بوومەلەرزە لە ئازەربایجانی رۆژهەڵات رووی داوە و دوێنێلە بەم و رۆژەكانی پێشووش لە مەنجیل و رۆژەكانی پێشتر لە ناوچەكانی دیكەی ئێران، بەڵام ئەوەی جێگای پرسیارە ئەوەیە كە حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە بڕی ئەوەی ئەو داهاتە نەتەوەییە لە نۆژەن كردنەوەی ئێران سەرەف بكات، زیاتر هەوڵی داوە كە بەو داهاتە یارمەتی بە فلەستین، عێراق، لوبنان و ئەفغانستان و لەم دواییانەشدا سووریە بەمەبەستی هەڵگیرساندی شەڕ، بكات.
ئەو سێزیندانییە سیاسیە وێڕای ئاماژە بە چەندین ئیختلاسی گەورە لە ئێران راشیانگەیاندووە، بە میلیاردها دولاریان خەرجی درووست كردنی چەكی ناوكیی بەمەبەستی پاراستنی دەسەڵاتی خۆیان كردووە و ئەمە لە حاڵێكدایە كە لێپرسراوانی حكوومەتی تاران بەردەوام حكوومەتی پێشوویان ( رەزا شا)یان بەوە تومەتبار دەكرد كە داهاتی نەتەوەیی سەرفی كڕینی چەك و چول دەكات.
لە بەیاننامەكەدا نووسراوە، ئێستاش وەكوو ساڵانی پێشوو كوژران و بریندار بوونی ئەو هاووڵاتیانە بە تاقیكاری ئیلاهی لەقەڵەم دەدەن؟ هەتا بتوانن لەو رێگایەوە پێش بە ئیعترازی خەڵكی بگرن.
موهەندیس حشمەتوڵڵا تەبەرزەدی، رەزا شەریفی بۆكانی و خالید حەردانی وتوویانە: \"هۆكاری ئەوە چییە كە لێپرسراوانی حكوومەتی تاران 34 ساڵە ئەو بینا كۆن و لە مێژینانە نابینن بەڵام هەڵگیرساندنی شەڕ لە ناوچە بە تایبەتی سووریە، ئەفغانستان، لوبنان و عێراق لە نانی شەویش بۆیان پێویسترە\".