سێرێكخراوی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ داوای ئازادیی كەبوودوەندیان كرد
15:02 - 28 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: سێرێكخراوی نێودەوڵەتیی داكۆكیكاری مافی مرۆڤ لە نامەیەكی هاوبەشدا بۆ دەسەڵاتدارانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران، داوای ئازادیی بێمەرجی محەممەدسدیق كەبوودوەندیان كردووە.
رێكخراوەكانی \"لێبوردنی نێودەوڵەتی\"، \"فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی كۆمەڵەكانی مافی مرۆڤ\" و \"كۆمەڵەی بەرگری لە مافی مرۆڤی ئێران\" ئەو سێرێكخراوە نێودەوڵەتییەن كەلە نامەیەكی هاوبەشدا داوایان لە لێپرسراوانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران كردووە كە محەممەدسدیق كەبووەند لێپرسراوی زیندانیی رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان خێرا و بێمەرج ئازاد بكرێت.
محەممەدسدیق كەبوودوەند سەرنووسەری پێشووی حەفتەنامەی \"پەیام مەردوم كوردستان\" و دامەزرێنەری \"رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان\" لە رێكەوتی 6ی جۆزەردانەوە لە ئیعتراز بە پشت گوێخستنی ویست و داخوازییەكانی، نەدانی مەرەخەسی و پێشگیری لە دیدار لەگەڵ كوڕە نەخۆشەكەی، مانی لە خواردن گرتووە.
ئەو سێرێكخراوەی داكۆكیكاری مافی مرۆڤ محەممەدسدیق كەبووەندیان وەك زیندانییەكی سیاسی لە قەڵەم داوە كە تەنیا بەهۆی چالاكیی رۆژنامەوانی، مافی مرۆڤ و كەڵك وەرگرتنی ئاشتیخوازانە لە ئازادیی رادەربڕین لە زیندان دایە.