سێ ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی کوردستان - سنە و کەڵاتەرزان ئازاد کران

12:11 - 3 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی پووشپەڕ، "غەیاس نێعمەتی، بێهزاد قەوامی و ڕەزا تەهماسبی"، لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- سنە و کەڵاتەرزان، بە دانانی بارمتە لە گرتنگە ئازاد کران.

غەیاس نێعمەتی و بێهزاد قەوامی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردان، لە ڕەوتی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایان لە شاری سنە، دەسبەسەر کرابوون.

هەروەها ڕەزا تەهماسبی ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی جۆزەردان، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.