سێ ئەندامی مەکتەب قورئان بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپای پاوە کران

17:12 - 29 بەفرانبار 2720

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ ئەندامی مەکتەب قورئان بە ناوەکانی "عەبدولکەریم فەرهادی، سەعید سەجادی و سەعدی وەلەدبەیگی"، بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپا لە شاری پاوە کران و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.

ئیلاعاتی سپای پاوە، ئەو سێ ئەندامەی مەکتەب قورئانی لە ڕێگەی بانگهێشتنامەیەکی نووسراوەی دادگوستەری کە بۆیان نێردرابوو، لێپرسینەوەی لەگەڵیان کردووە.

ئەو سێ ئەندامەی مەکتەب قورئان، لە پەیوەندی لەگەڵ هەڵوێستنواندن لە بارەی پرسە سیاسییەکانی ڕۆژ و چالاکییەکانی مەکتەب قورئان، لێپرسینەوەیان لێ کرا.

شۆرای بەڕێوەبەریی مەکتەب قورئان، لە دژکردەوە بەرانبەر بە بانگهێشتکردنی ئەندامەکانی لە پاوە ڕایگەیاندووە: "ئەو سێ هاووڵاتییە لە لێپرسینەوەکاندا، لە سەر ستراتیژیی ئەسڵیی چالاکیی مەکتەب قورئان جەختیان کردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە کە هیچ چالاکی و هەڵوێستێکی سیاسییان نەبووە و نییە".