سێ ئەندامی سپای پاسداران لە شەڕ و تێکەڵچوونێک لە "چلچەمە" کوژران

18:46 - 16 بانەمەڕ 2720

ڕۆژی سێشەممە ١٦ی بانەمەڕ، هێزەکانی سپای پاسداران لەگەڵ گرووپێکی چەکداری نەناسراو، لە "چلچەمە"ی دیواندەرە دەرگیر بوون.

پەیوەندییە گشتییەکانی قەرارگای  حەمزەی سپای پاسداران لەمبارەوە ڕایگەیاندووە، "شەکیبا سەلیمی"، لە فەرماندەکانی سپای پاسداران، لەگەڵ "جەعفەر نیزامپوور و محەممەد  شوکری"، دوو ئەندامی تری سپا، لەم تێکەڵچوونەدا کوژراون.

قەرارگای حەمزەی سپا ڕایگەیاندووە کە ئەم تێکەڵچوونە لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری حکوومەر بووە، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتیی ئەم دەرگیرییەی وەئەستۆ نەگرتووە.