سێ ئەندامی دیکەی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - سەقز و زیویە ئازاد کران

18:52 - 5 پووشپەڕ 2722

ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی پووشپەڕ، تاهیر حامیدی، موحسین شکوهی و حەسەن ڕەحیمیان، لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان – سەقز و زیویە، لە زیندانی سەقز ئازاد کران.

ئەو سێ چالاکە سێنفییە بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەیان لە زیندانی سەقز ئازاد کراون.

تاهیر حامیدی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردان و حەسەن ڕەحیمیان ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی جۆزەردان و مۆحسێن شکوهی ڕۆژی هەینی ٢٧ی جۆزەردان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون و پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان ڕەوانەی زیندانی سەقز کرابوون.