سێ کەس لە دەسبەسەرکراوەکانی نەورۆزی سنە بە دانانی بارمتە ئازاد کران

11:02 - 9 خاکەلێوه 2722

ڕۆژی دووشەممە ٨ی خاکەلێوە، "عابید خورشیدی، کەیوان زەند کەریمی و فەردین پەیمکانکار" لە دەسبەسەرکراوەکانی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پارکی منداڵی (پارکی نەورۆز) سنە، بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کران.

ئەو سێ هاووڵاتییە کە ڕۆژی دووشەممە ١ی خاکەلێوە لە ڕەوتی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پارکی منداڵی سنە دەسبەسەر کرابوون بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەیان لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کراون.

ڕۆژی دووشەممە ١ی خاکەلێوە، هێزە ئەمنییەتی و هێزەکانی دژە شۆڕش، هێرشیان کردە سەر ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پارکی منداڵی سنە و چەندین هاووڵاتییان دەسبەسەر کرد.

دەسبەسەرکراوەکانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی پارکی منداڵی سنە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرابوون.