سێ کۆڵبەری کورد لە سنووری چاڵدێران پێکران

11:38 - 27 بانەمەڕ 2720

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بانەمەڕ، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە نزیک دوو گوندی "مادلوو" و "وەکیل" سەر بە شاری چاڵدێران، کەوتنە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت و سێ کۆڵبەر بەتوندی بریندار بوون.

لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، "ڕەزا سەرشیری"، "مەناف حەسەنزادە" لە لای ئەژنۆ و "بێهزاد ڕەمەزانی" لە لای ناوقەدیەوە پێکراون.

ئەو سێ کۆڵبەرە کوردە، خەڵکی گوندی "وەکیلـ"ـن و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراون.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "کامران مەولانیا" کوڕی "ئیسماعیل"، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "گەوەڵانـ"ـی سەردەشت بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا.