سێ کۆڵبەری سەقزی لە کاتی دەسبەسەرکرانیان لە سنووری هەنگەژاڵی بانە ئەشکەنجە کران

19:34 - 29 جۆزەردان 2722

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی جۆزەردان، سێ کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی "عەتا محەممەدی"، "پارسا ئیبراهیمی" تەمەن ١٦ ساڵ و "عەبدوڵڵا حەقانی"، لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ کۆڵبەرە سەقزییە پاش دەسبەسەری لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە ڕەوانەی ئیتلاعاتی "بۆیەنـ"ـی بانە کراون.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: "هێزەکانی نیزامییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەو سێ کۆڵبەرە، ئەوانیان ئازار و ئەشکەنجە داوە".

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: "یەکێک لە سەربازەکان چەند زلەیەکی لە پارسا ئیبراهیمی دا و پێی وت جاری پێشوو بەڵێنت دا کە ئیتر کۆڵبەری نەکەیت".

هەنووکە ئەو سێ کۆڵبەرە لە ئیتلاعاتی "بۆیەنـ"ـی شاری بانە ڕاگیراون.