سێ کۆڵبەر بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری بانە بریندار بوون

12:44 - 3 رەشەمه 2721

ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەشەمە، سێ کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "فواد مێهدی‌ئیبراهیمیان"، "کیانووش ڕەئووفی" و "ئامانج ئیبراهیم‌پوور" خەڵکی شاری سەردەشت، بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی بانە، بە سەختی بریندار بوون.

ئەو سێ کۆڵبەرە کوردە لەو ڕووداوە لاقیان بریندار بووە و بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبیی شاری بانە کراون.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە بارودۆخی تەندروستیی ئەو سێ کۆڵبەرە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

لەو پەیوەندییەدا ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەرکان مەحموودی" تەمەن ٢٥ ساڵ، کوڕی "بارام" و خەڵکی گوندی "میرعەولـ"ـی بەخشی باینگانی پاوە، بەهۆی تەقینەوەی مینێک لە بەرزاییەکانی سنووری شووشمێ لە نەوسوود بە سەختی بریندار بوو.