سێ کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری سۆما و برادۆستی ورمێ پێکران

12:26 - 20 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی پووشپەڕ، سێ کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "حیکمەت ئەحـمەدی" کوڕی "سدیق" خەڵکی گوندی "کوران"، "شەمزین ئەحمەدی" کوڕی "حاکم" خەڵکی گوندی "کوران و "ڕەوشەن جەهانگیری" کوڕی "فازڵ" خەڵکی گوندی "سین ئاوا"ی ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ، بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران بەسەختی پێکران.

هێزەکانی سپای پاسداران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو سێ کۆڵبەرە کوردە کردووە.

ئەو سێ کۆڵبەرە بۆ چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندی دەرمانیی شارەکانی "گەوەڕ و وانـ"ـی تورکیە ڕاگوێزراون.

دۆخی تەندروستیی "شەمزین ئەحمەدی" نالەبار ڕاگەیەندراوە و سێ گولـلە بەر سکی کەوتووە.