سێ کرێکاری خەڵکی سەڵماس لە تاران تووشی گازگرتوویی بوون

15:50 - 1 بەفرانبار 2717
ئاژانسی کوردپا: سێ کرێکاری کورد, خەڵکی شاری سەڵماس, کە لە شاری تاران خەریکی کرێکاری بوون، لە کارواشێکدا، تووشی گازگرتوویی بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی سەرماوەز، سێ کرێکاری کورد، لە کارواشێکدا لە شاری تاران، تووشی گازگرتوویی بوون و گیانیان لە دەست دا.

\"\"هەواڵنێری کوردپا لە شاری سەڵماس, شوناسی ئەو سێ کرێکارەی بە ناوی \"بنیامین و محەممەد زێدی و ئیبراهیم زێدی\" ڕاگەیاندووە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، بنیامین خەڵکی سەڵماس ومحەممەد زێدی و ئیبراهیم زێدی خەڵکی گوندی\"پتەویر\" ڕاگەیاند.

بە هۆی نەبوونی ئەمنییەت لە شوێنی کار و کەمتەرخەمیی خاوەنکار لە مەڕ پاراستنی گیانی کرێکاران، ساڵانە دەیان کرێکاری کورد دەبنە قوربانی ڕووداوەکانی کار.

هەواڵدەریی مێهر لە ڕاپۆرتێکدا، کە ڕۆژی ٧ی سەرماوەز بڵاوی کردەوە ڕایگەیاند: لە ساڵی ڕابردوودا (٩٥) ١٨ هەزار و ٥٢٢ کەس لە ئێران تووشی ڕووداوی کار هاتوون و بەو پێیە نێونجی گیان لە دەستدانی کرێکاران لە ئێران ڕۆژانە ٥ هەتا ٧ کەس خەمڵێندراوە.