سێ کرێکار تووشی ڕووداوی کار بوون

10:48 - 14 رەشەمه 2720

ڕۆژی سیشەممە ١٢ی ڕەشەمە، لە ڕووداوێکی نەخوازراودا، یەکێک لە کرێکارانی شارەداریی تیکاب، وەبەر ماشین دەکەوەێت و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

شوناسی ئەو کرێکارە "ئیسماعیل محەممەدی" کوڕی محەممەد" خەڵکی شاری تیکاب ڕاگەیاندراوە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٣ی ڕەشەمە، کرێکارێکی تەمەن ٥٤ ساڵەی خەڵکی شاری مەهاباد، لە کاتی کارکردن بەهۆی بەربوونەوە،  دەکەوێتە ناو چاڵەی ئاسانسووری بینایەکی نیوەکارە و گیانی لەدەست دا.

ئەو ڕووداوە لە بلواری هەواڵنێری مەهاباد ڕووی داوە.

هەتا ئێستا شوناسی ئەو کرێکارە پێ لە تەمەنه بۆ ئاژانسی کوردپا ڕوون نەبووەتەوە.

هاوکات و لە شوێنێکی دیکە کوردستان،لە شاری "مەریوانـ"ـدا، کرێکارێکی "نۆدشە"یی و دانیشتووی مەریوان بە ناوی "عەباس مەساعید"، لە کاتی کارکردن لە بینایەکدا، بەهۆی بەربوونەوە بە سەختی بریندار بووە.

ئەو کرێکارە کوردە، وەستای گەچەکاری بووە و پاش ئەو ڕووداوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی "بێعسەتی" شاری سنە کراوە و بارودۆخی تەندروستیی گشتیی ناوبراو، نالەبار ڕاگەیاندراوە.