سێ کاسبکاری کورد لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە دەسبەسەر کران

03:58 - 19 جۆزەردان 2718
ئاژانسی کوردپا: هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران سێ کاسبکاری کوردیان دەسبەسەر کرد و دەستیان بە سەر شتومەکی ئەو کاسبکارانە داگرت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی پێنجشەممە ١٧ی جۆزەردان، سێ کاسبکاری کورد بە ناوەکانی \"ئیسماعیل محەممەد پوور، سەعید کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی گوندی \"گەپڵەسن و عەبدوڵڵا ڕەسووڵ نژاد خەڵکی گوندی جەڵدیان\" سەر بە شاری پیرانشار لە بەرزاییەکانی \"سپی ڕێز\" لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی پاش دەسبەسەرکردنی ئەو سێ کاسبکارە کوردە، دەستیان بە سەر ١١ سەر ئەسپ و تەواوی شتومەکی ئەو کاسبکارانه داگرت و لەگەڵ خۆیان بردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ئەو سێ کاسبکارە کوردە لە گرتووخانە دان.