سێ چالاكی ژینگە پارێزی دەستبەسەر كراوی كورد لەژێر زەخت و گوشار دان
14:19 - 14 بەفرانبار 2711
كوردپا: سێ ئەندامی \"كۆمەڵەی سەوزی كوردستان\" زیاتر لە 70 رۆژە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دان و بەپێی هێندێ سەرچاوەی ئاگادار دوو كەسیان لەژێر ئەشكەنجەدا دەست و لاقیان شكاوە.
ئاژانسی كوردپا بۆ دەست خستنی زانیاریی زیاتر لەبارەی رەوشی وریا خوسرەوی، ئەكبەر گەوێڵی و كامران رەحیمی سێ چالاكی ژینگە پارێزی دەستبەسەر كراو پێوەندیی بە كاوە تەهماسبی چالاكی فەرهەنگییەوە كرد و ناوبراویش بەم چەشنە بۆ كوردپا دوا.
ئەو چالاكە فەرهەنگییە وتی: لە رێكەوتی 1 خەزەڵوەرەوە ئەو سێ ئەندامەی كۆمەڵەی سەوزی كوردستان بێ ئەوەی تاوانیان روون بكرێتەوە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانەوە دەستبەسەر كراون و لەژێر ئەشكەنجەی توندی هێزە ئیتلاعاتییەكان دان و بەپێی ئەو زانیارییانەی كە هەمانە وریا خوسرەوی و كامران رەحیمی لە ژێر ئەشكەنجەدا دەست و لاقیان شكاوە.
كاوە تەهماسبی وتیشی، ئەكبەر گەوێڵی، وریا خوسرەوی و كامران رەحیمی هەتا ئێستا بانگهێشتی دادگا نەكراون و زیاتر لە70 رۆژە كەلە گرتنگەی ئێدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە راگیراون و سەرەڕای ئەوەی بنەماڵەكانیان بۆ چەندین جار سەردانی ئەو ناوەندە ئەمنیەتییەیان كردووە، بەڵام لێپرسراوان هیچ زانیارییەكیان پێ نەداون.
كاوە تەهماسبی باسی لە ئامانجی كۆمەڵەی سەوزی كوردستان كرد و وتی: كۆمەڵەی سەوزی كوردستان پاراستنی ژینگە بە ئەركی سەرەكیی خۆی دەزانێ و هەوڵ بۆ پەرە پێدانی بیری ژینگە پارێزی لەنێو لاواندا دەدات و لە چوارچێوەی فێركاریی لاوانیشدا چالاكی دەكرد و \" پاراستنی ژینگە پاراستنی ژیانە\" درووشمی سەرەكیی كۆمەڵەی سەوزی كوردستانە.
كاوە تەهماسبی و رزگار رەوشنی دوو چالاكی فەرهەنگی و ئەندامی كۆمەڵەی سەوزی كوردستان لە شاری سنە بوون، بەڵام بە هۆی زەخت و گوشاری هێزە ئەمنیەتییەكان، ناچار بوون وڵات بەجێ بهێڵن.