سێ چالاکی ئینتێرنێتی لە مەریوان رەوانەی زیندان کران
22:05 - 10 پووشپەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران پاش ئەوەی سێ چالاکی فەرهەنگیی کوردی بانگهێشت کرد، حوکمی زیندانی کرانی بۆ بڕینەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ١٠ی پووشپەڕ، سێ هاووڵاتیی کوردلە مەریوان، پاش ئەوەی خۆیان بە لقی ٢ی دادوەری لێکۆڵینەوە دادگای ئینقلاب ناساند، دەستبەسەر کران.
دوو رۆژ پێش ئێستا، کافینێتی (رۆژ)ی عوبەید زارعی، کافینێتی \"دانشجو(خوێندکار)\"ی جەمیل مۆئمینی و کافینێتی (کانێکت)ی فاتێح جیهانی لەلایەن پۆلیسی (فەتا)وەو بە بڕیاری دادگای ئینقلاب داخران.
بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە، دادوەر خزرلوو بۆ ئازادیی کاتیی هەر کام لەو سێ چالاکە کوردە، داوای سپاردنی بارمتەی ٥٠ ملوێن تمەنی کردووە.
بەکارهێنانی ماڵپەڕە قەدەغە و فیلتێرکراوەکان، کۆنتڕۆڵ نەکردنی کاتی هاتوچۆی بەکارهێنەرانی ئینتیرنێت لە کافینێتەکانیان، راگەیەندراوە.
بەبڕوای چالاکانی ئینتێرنێتی، سوپای پاسداران لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا چاوەدێری و کۆنترۆڵی بەسەر ئینتێرنێت و ماڵپەڕەکاندا زیاد کردووە و چالاکانی میدیای و ئینتیرنێتیش بە فەرمانی بەرپرسانی ئەمنی و حیفازەتی دەستبەسەر دەکرێن.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ١٠ی پووشپەڕ، سێ هاووڵاتیی کوردلە مەریوان، پاش ئەوەی خۆیان بە لقی ٢ی دادوەری لێکۆڵینەوە دادگای ئینقلاب ناساند، دەستبەسەر کران.
دوو رۆژ پێش ئێستا، کافینێتی (رۆژ)ی عوبەید زارعی، کافینێتی \"دانشجو(خوێندکار)\"ی جەمیل مۆئمینی و کافینێتی (کانێکت)ی فاتێح جیهانی لەلایەن پۆلیسی (فەتا)وەو بە بڕیاری دادگای ئینقلاب داخران.
عوبەید زارعی رەوانەی زیندان کرا
بەپێی ئەو راپۆرتەی بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا گویشتووە، ئەم سێ چالاکە میدیاییە، ئەمڕۆ سێشەممە بانگهێشتی دادگا کرابوون و بە بڕیاری دادوەر (خزرلوو) دادوەری لێکۆڵینەوە لە دادگای ئینقلاب. رەوانەی زیندانی ناوەندیی مەریوان کران.بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە، دادوەر خزرلوو بۆ ئازادیی کاتیی هەر کام لەو سێ چالاکە کوردە، داوای سپاردنی بارمتەی ٥٠ ملوێن تمەنی کردووە.