سێ چالاکی مەزهەبی بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزران

11:25 - 27 خەرمانان 2720

سێ چالاکی مەزهەبی بە ناوەکانی مامۆستا "تاهیر شێخی، فایەق شەریعەت‌پەنا و ئامانج حەمزەلوو" خەڵکی شاری بۆکان، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزران.

ئەو سێ چالاکە مەزهەبییە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزراون و پاش دوو ڕۆژ ڕاگرتنیان لە بەندی ئەو زیندانە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرمانان، بۆ بەندی زیندانییانی سیاسی ڕاگوێزراون.

ئەو سێ چالاکە مەزهەبییە ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و تۆمەتی ‌وەپاڵدراوی ئەو سێ هاووڵاتییە "ئەندامییەتی و هاوکاری لەگەڵ گرووپی ئەنسارولسونه" ڕاگەیەندراوە.