سێ چالاکی سێنفیی مەریوان دەسبەسەر کران

12:35 - 11 بانەمەڕ 2722

ئەسکەندەر لوتفی، شەعبان محەممەدی و مەسعوود نیکخا، لە ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان، نیوەشەوی ڕابردوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

ئەو سێ چالاکە سێنفییە پاش دەسبەسەرکرانیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

دەسبەسەرکردنی ئەو سێ چالاکە سێنفییە لە کاتێکدا ڕووی داوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی بانەمەڕ کۆبوونەوەی سەرەتاسەری مامۆستایان بۆ بەدەستهێنانی داواکارییەکەیان لە ئێران و کوردستان بەڕێوە دەچێت.

هەروەها ڕۆژی شەممە ١٠ی بانەمەڕ سەلاح سوورخی ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان (سەقز و زیویە)، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەرکرابوو.